سەردێڕ:

ئایا هاوسەران بۆیان هەیە سەیری مۆبایلی یەکتر بکەن؟ موفتی میسر وەڵام دەداتەوە

PM:05:56:23/10/2021

12632 جار خوێندراوەتەوە

راوێژکاری زانستی موفتی میسر رایگەیاند، هاوسەران ئەو مافەیان نییە سەیری مۆبایلی یەکتر بکەن.


موجدی عاشور راوێژکاری زانستی موفتی جمهورییەت لە میسر هەژماری فەرمی فەتوای میسر لە فەیسبووک رایگەیاند "هاوسەرەکان مافی ئەوەیان نییە سەیری مۆبایلی یەکتر بکەن، چونکە ئەمە شتێکی تایبەتییە و دەبێت ئەو دوو هاوسەرە متمانە لە نێوانیاندا بێت."

وتووشییەتی، "ئەگەر ژن و پیاو بەیەکەوە باش ببن ئەوا پێویست ناکات پشکنینی شتەکانی یەکتر بکەن، بەڵام ئەگەر هەڵەیەکی سادە هەبێت و چاکی بکەن باشترە نەك شتەکانی یەکتر بپشکنن، چونکە ئەمە گومان دروستدەکات و گومانیش تەواو نابێت."

موجدی عاشور ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر گومان لە عیبادەتدا گوناح بێت ئەوا دەبێت بزانن کە گومان لە مامەڵەکردن لەگەڵ رەوشتى کەسەکانیشدا هەڵەیە و گومان وادەکات ژیانی هاوسەری ناخۆش ببێت و پێویستە ئەو پەیوەندییە لەسەر بنەمای متمانە و چاوەڕوانی شتی باش بەڕێوەبچێت."













گەلەری