گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە تیایدا دەردەکەوێت زەینولعابدین رەزوی، پارێزگاری نوێی ئازەربایجان لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمی دەستبەرکابوونیدا و لەکاتی قسەکردندا لەلایەن کەسێکەوە ھێرش دەکرێتەسەری و زللـەیەک لە دەموچاوی دەدات.
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئەو کەسەی ھێرشی کردووەتەسەر پارێزگاری ئازەربایجان پلەی عەقیدی ھەیە لە سوپای پاسداران.
باس لەوەشدەکەن، لەوانەیە کێشەی کەسی و کۆمەڵایەتی پاڵنەری ئەو کارەی بوبێتن.
پارێزگار دوای رووداوەکە، ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسە ناناسێت کە زللـەکەی لێداوە و سکاڵاشی لەسەر تۆمارناکات.
لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکەدا، ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێران ئامادەیی ھەبووە.