سەردێڕ:

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە سوریا سەرکردەیەکی قاعیدەیان کوشت

PM:01:05:23/10/2021

2892 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، لە ھێرشێکی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانیاندا سەرکردەیەکی دیاری ئەلقاعیدەیان لە سوریا کوشتووە.


جۆن ریگسبی وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، لە ھێرشێکی ئاسمانی ھێزەکانیان لە سوریا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری MQ-٩ توانیویانە عەبدولحەمید مەتەر، یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی رێکخراوی ئەلقاعیدەیان کوشتووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بە کوشتنی ئەم سەرکردەیەش چالاکییەکانی ئەو رێکخراوە توشی شکست دەبن و پلانەکانیان دوادەخات.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەمریکا بەردەوامدەبێت لە بە ئامانج گرتنی ئەندامانی ئەلقاعیدە و ھەر گروپێکی دیکەی چەکداری کە ھەڕەشە بۆ سەر کۆمپانیا و ھاوڵاتییانی دروستبکات.
ئەمە لەکاتێکایدا، لە ئێستادا گروپە چەکدارییەکانی دەستەی ئازادکردنی شام و پاسەوانانی ئاین کە سەر بە رێکخراوی چەکداری ئەلقاعیدەن بەشێکی زۆری پارێزگای ئیدلبیان لە خۆرئاوای سوریا کۆنتڕۆڵکردووە و دوای رووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١  و کوشتنی ئوسامە بن لادنی سەرۆکی رێکخراوی ئەلقاعیدە، ھێشتا ئەمریکا ئەو رێکخراوە بە مەترسی بۆسەر بەرژەوەندییەکانی دەزانێت.












گەلەری