سەردێڕ:

لیرەی تورکی دابەزی و چەند دراوێکی تر بەرزبوونەوە

AM:10:40:23/10/2021

23488 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنێ بەجێگیری مایەوە. ھەریەک لە یۆرۆ و پاوەن بەرزبوونەوەیان بەخۆیانەوە بینی.


ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
ھەروەھا نرخی تمەن بەجێگیری مایەوە و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و شەشسەد و نەوەد ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
١٠٠پاوەن بە ٢٠٢ ھەزار دینارە.
١٠٠لیرەی تورکی بە ١٥ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.












گەلەری