سەردێڕ:

لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا ئەندامێکی داعش کوژرا

AM:09:19:23/10/2021

2248 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی پارێزگای ئەنبار لە عێراق رایگەیاند، لە پێکدادانێکی نێوان چەکدارانی داعش و سەربازانی سوپای عێراق لە خۆرئاوای بەغدا، چەکدارێکی داعش کوژرا.


ئەمڕۆ شەممە، ناسر غەنام بەرپرسی ئەمنی لە خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار لە تویتەری خۆی بڵاوی کردەوە، بەربەستێکی ئەمنی لە گوندی دەراعمە، نزیک لە شارۆچکەی رەتبە لە رۆژئاوای ئەنبار، دووچاری پەلامارێکی رێکخراوی داعش بوویەوە و لەلایەن ‌یزە ئەمنییەکانەوە بەرپەرچدرایەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە روبەڕوبوونەوەکەدا ھێزە ئەمنییەکان یەکێک لە چەکدارانی داعشیان  کوشت و ھیچ زیانێکی گیانی لە ریزی ھێزە ئەمنییەکان نەبووە.
لە مانگەکانی رابردوودا، چەندین پەلاماردانی چەکداری کە گومان دەکرێت سەر بە گروپی داعش بن لە ناوچەی نێوان کەرکووک و سەڵاحەددین لە باکوور و دیالە لە رۆژھەڵاتی عێراق کە بە "سێگۆشەی مەرگ" ناسراوە رووی لە ھەڵکشان کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، عێراق لە ساڵی ٢٠١٧دا سەرکەوتنی بەسەر گروپی چەکداری داعش و کۆنتڕۆڵکردنەوەی تەواوی ئەوناوچانەی لەژێردەستی ئەو گروپەدابوون کە بە نزیکەی یەک لەسەر سێی رووبەری عێراق دادەنرا راگەیاند.












گەلەری