سەردێڕ:

گۆڕانکارییەکانی نرخی زێر لە بازاڕەکانی ھەرێم

AM:08:59:23/10/2021

21288 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٦٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ حەوت دۆلار بەرزبوەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٦٢٩ دۆلارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٢٥٥ دۆلار بەرزبووەتەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار بەرزبووەتە و بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.












گەلەری