سەردێڕ:

پشکەکانی ئەو کۆمپانیایەی بەشداری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکەی ترەمپ دەکات بەرزبووەوە

PM:11:07:22/10/2021

5832 جار خوێندراوەتەوە

پشکەکانی کۆمپانیای دیجیتاڵ وۆرڵد ئاکویزیشن کۆرپ، کە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیای تروس سۆشیاڵ یەکبگرن بەڕێژەی ٢٠٠٪ بەرزبوونەوە.


ئەمڕۆ هەینی، بۆ ماوەی چەند خولەکێک، پشکەکانی کۆمپانیای دیجیتاڵ وۆرڵد ئاکویزیشن کۆرپ بەڕێژەی زیاتر لە ١١٥.٤٪ بەرزبووەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، کاتێک کۆمپانیاکە رایگەیاند بەنیازە لەگەڵ کۆمپانیا و تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال یەکبگرن، بەڕێژەی ٣٥٧٪ پشکەکانی بەرزبوونەوە.

پێشتر، هەردوو کۆمپانیای دیجیتاڵ وۆرڵد ئاکویزیشن کۆرپ و کۆمپانیای تروس سۆشیاڵ راگەیەنراوێکی هاوبەشییان بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کە بەنیازن میدیای ئازاد بە ئامانجی روبەڕوبوونەوەی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆجیا کە یەکیانگرتبوو بۆ کپ کردنی دەنگە ناڕازییەکان یەک بگرن.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەیان بەوەشدابوو، بەنیازن لە ساڵی ٢٠٢٢ پرۆژەیەکی نیشتیمانی لەسەر ئاستی ئەمریکا پێشنیازبکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا رایگەیاند، بەنیازە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێی تایبەت بەخۆی بەناوی (تروس سوشال) دابمەزرێنێت بەمەبەستی "رووبەرووبوونەوەی زۆرداری گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا" کە بەشێوەیەکی ئەزموونی لەسەرەتای مانگی داهاتوودا دەکەوێتە کار و لەسێیەکی ساڵی داهاتووشدا هەموو کەسێک دەتوانێت تێیدا بەشداری بکات.













گەلەری