سەردێڕ:

ڤیدیۆ..هاوڵاتییەک پەلامارى چەکدارێک دەدات..ببینە چۆن کۆنتڕۆڵی دۆخەکە دەکات؟

PM:09:51:22/10/2021

21288 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمەریکی بەزمانی عەرەبی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە تیایدا دەردەکەوێت سێ چەکدار دەچنە بەنزینخانەیەکەوە.


بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆکە "یەکێک لە چەکدارەکان لولەی دەمانچەکەی ئاراستەی ئەمین سندوقەکە دەکات، بەڵام هاوڵاتییەک کە پێشتر لە هێزەکانی دەریا سەربازبووە، دەستبەجێ پەلاماری هێرشبەرەکە دەدات و دەمانچەکەی لێدەسەنێت. لەهەمان کاتدا دوو کەسەکەی دیکە رادەکەنە دەرەوە".

نوسینگەی سەرۆکی شارەوانی یۆما رایگەیاند، لەسەر دۆسییەکە گومانلێکراوێکیان دەستگیر کردووە.

ئەو هاوڵاتییەی توانی کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکات ئاشکرای کرد، کە ئەو کاتەی لە هێزەکانی دەریادا بووە فێریان کردووە هیچ کات بەفیڕۆ نەدات و لە رووداوێکی هاوشێوەدا هیچ شتێک دوا نەخات.

 

ڤیدیۆکە:












گەلەری