سەردێڕ:

پێشبینی کەشناسی بۆ رێژەی باران بارینی ئەمساڵ

PM:09:04:22/10/2021

53288 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێشبینیدەکات رێژەی باران بارینی ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵی رابردوو بێت.


ئەمرۆ هەینی، عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی کەشناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاند، وێستگەکانی چاودێریکردنی کەشناسی تا ئێستا هیچ ئاماژەیەکیان لەبارەی دەستپێکردنی باران بارینی ئەمساڵەوە لەچەند رۆژی داهاتوودا تۆمار نەکردووە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەماوەی رابردوودا تەنها پێشبینی خۆیان لەبارەی بارینی نمەبارانەوە لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم راگەیاندووە.

لەبارەی ئەگەری باران بارینەوە عامر جابری ئەوەشی خستەڕوو، بابەتەکە بەندە لەسەر گۆڕینی کات و چەندێتییەکەشی بەندە لەسەر گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە لە عێرقدا روو دەدەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، گۆڕانکاری لە کەشوهەوای هەرێم بەردەوام دەبێت و بەگوێرەی پێشبینییەکانیش، ئەگەری هەیە لەماوەی ئەمڕۆ و سبەی لە هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک تاوەبارانی پچڕ پچڕ بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەو دوو پارێزگایە ببارێت.













گەلەری