وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر وێنەی رووداوێکی هاتوچۆی بڵاوکردووەتەوە، کە لەسەر رێگای هەریرە و بەر لە رووداوەکە گێچی ئۆتۆمبێلەکەی یان پێوانەکەی ١٩٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، رووداوەکە چوار برینداری لێکەوتووەتەوە کە برینیان سەختە.
فازڵ حاجی وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر
نووسیویەتی، "لە
خێرایی ١٩٠ کیلۆمەتر نابێت چاوەڕوانی مانەوە لەسەر رێگا بکەین."
رووداوەکە لە
ئێوارەی ئەمڕۆدا روویداوە، لەسەر رێگای سەرەکی (هەریر باسرمە قەندیل) لەنزیک گوندی
فلۆن، نیسان سەنیەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و لەپاش خۆکێشانی
بەڕاگرەکانی رێگا، ئینجا کەوتووەتە ناو قەنتەرەیەک و وەستاوە، لەدەرەنجامی رووداوەکەش
شۆفێر و سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بەسەختی برینداربوون.