بەهاى لیرەى تورکى بەرامبەر بە دۆلارى ئەمەریکى بەردەوامە لە داکشان ئەمەش لەدواى بڕیارى بانکى ناوەندى تورکیا بە دابەزینى رێژەى سودى سەرەکى.
بەگوێرەى بازاڕى دراوەکانى تورکیا ئەمڕۆ هەینى بەهاى لیرەى تورکیى خراپترین ئاستى لە مێژووى خۆیدا تۆمار کردووە و ٩٦٢ لیرەى تورکى بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بووە.
ئەمە لەکاتێکدا
لەبەیانى ئەمڕۆدا لە کردنەوەى بازاڕى دراوەکاندا ٨٨٠ لیرەى تورکیى بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلارى ئەمەریکى بووە.
بەگوێرەى
ئاژانسى روسیا ئەلیەوم، لە دوێنێ پێنجشەممەوە و هاوکات لەگەڵ بڕیارى بانکى ناوەندى
تورکیا بە دابەزینى رێژەى سودى سەرەکى لە ١٨% بۆ ١٦% لەسەر داواى رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆمارى
تورکیا، بەهاى لیرەى تورکی رووى لە دابەزینى زیاتر کردووە.
ئەمە لە کاتێکدا لە مانگى ئازارى ئەمساڵدا بانکی
ناوەندیی تورکیا رێژەی سودی لە ١٧٪ەوە بۆ ١٩٪ بەرزکردەوە و دواتر بۆ ١٨٪ دابەزاند.
ئەمساڵ لیرەى
تورکى ٢٠%ى بەهاکەى لەدەستدا و بەگوێرەى شارەزایانى بوارى ئابورى لەدواى ئەو
بڕیارەى بانکى ناوەندى بەهاکەى زیاتر لەدەستدەدات.