پۆلیسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لەکاتی دەهێنانی فیلمێكدا، ئەکتەری سینەمایی هۆڵیود ئالێک بۆڵدوین تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا ژنێك گیانی لەدەستداوە و دەرهێنەرەکەش برینداربووە.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشداوە، بۆڵدوین لەکاتی دەرهێنانی فیلمێکدا کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٩ی زایینی دەمانچەی بەکارهێناوە.
باسی لەوەشکردووە، ژنەکە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە
لەکاتی گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و دەرهێنەرەکەش لە ئێستدا لە نەخۆشخانەیە
و چارەسەر وەردەگرێت.
ئەوەشی خستوتەڕوو، لە ئێستادا لە رووداوەکە دەکۆڵنەوە،
بەڵام هیچ کەس سزای بەسەردا نەسەپێنراوە و سکاڵای لەسەر تۆمارنەکراوە.
ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، بۆڵدوین یاریدەدەری
دەرهێنەربووە و رۆڵی لە فیلمەکەدا بینیوە.
بۆڵدوین لەساڵی ١٩٨٠ەوە لە سەرشاشەی تیڤیەکانەوە
دەرکەتووە و بەشداری فیلمی زۆری کردووە و چەندین خەڵاتی پێبەخشراوە.