سەردێڕ:

حکومەتی سوریا ٢٤ کەسی بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لەسێدارە دا

AM:09:47:22/10/2021

5600 جار خوێندراوەتەوە

تەلەڤزیۆنی فەرمی حکومەتی سوریا بڵاویکردەوە، ٢٤ کەس کە بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرە گەورەکەی ساڵی ٢٠٢٠ دەستگیرکرابوون لە سێدارەدران و ١١ کەسی دیکەش بە زیندانی هەتاهەتای سزادران و پێنج کەسیش بە ١٠ بۆ ١٢ ساڵ زیندانیی حوکمدران.


تەلەڤزیۆنی فەرمی حکومەتی سوریا ئاماژەی بەوەشکردووە، تۆمەتبارەکان بەرپرسیاربوون لە کوشتنی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەدا گیانیانلەدەستدا و دەشڵێت، "چونکە بە مەبەست لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوودا ئاگریان لە چەند شوێنێک کردوەتەوە".

لای خۆشییەوە، ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکرد، لەسەرەتای سەرهەڵدانی جەنگی ناوخۆی سوریاوە سەدان کەسی دیکە بەبێ دادگاییکردن لەسێدارەدراون یاخود زیاندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە لەلایەن ڕێژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو ١٨٧ ئاگر لە پارێزگاکانی لازیقیە، تەرتوس، حمس، حەما و چەند شوێنێکی دیکە کەوتنەوە، کە بەهۆیانەوە ١٣ هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵی و ١١ هەزار هێکتار دارستان سوتان.













گەلەری