سەردێڕ:

سی ئای ئەی ئەم وڵاتە بە هەڕەشە بۆسەر ئەمریکا دادەنێت

AM:08:25:22/10/2021

5072 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا بڵاویکردەوە، چین بە گەورەترین هەڕەشە ەسەر ئاسایشی تەکنەلۆجیای وڵاتەکەی ناوزەند دەکات ئاماژەی بەوەشدا کە روسیاش هەمان توانایەکی باشی هەیە بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی.


ولیام بێرنز، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لەکاتی سەردانیکردنی زانکۆی ستانفۆرد بڵاویکردەوە، چین بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی تەکنەلۆجی و ئەلیکترۆنی بۆ سەر وڵاتەکەی ئەژمار دەکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ''لەڕووی توانای تەواو و پێشکەوتنی تەکنەلۆجییەوە بۆ دروستکردنی گرفت بۆ سەر تەنکەلۆجیای ئەمریکا، چین لەسەرو هەموو وڵاتێکەوەیە''.

باسی لەوەشکردووە، روسیاش لەرێگەی هێرشی ئەیلکترۆنییەوە کاریگەری هەیە لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لەژێر سێبەری پوتین-ی سەرۆکی ئەو وڵاتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، هێرشەکانی روسیا بۆ دروستکردنی گرفتی تەکنیکی لە بواری ئەلیکترۆنیدا دروست ناکات، بەڵام پێویستە ئەو باسەش فەرامۆش نەکرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەمانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر وەزارەتەکەیان و لەوبارەیەشەوە هەندیک لە میدیاکانی ئەمریکا، روسیا بە ئەنجامدانی هێرشەکە تۆمەتبار دەکەن.

پێشتریش، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا رایانگەیاندبوو، کە هێرشی ئەلیکترۆنی کراوەتە سەر چەند دامەزاروەیەکی فەرمی ئەو وڵاتە لەوانەش وەزارەتی دارایی و بازرگانی، هەندێک لە بەرپرسە ئەمریکییەکانیش، روسیا بە ئەنجامدەری پشت هێرشە ئەلکترۆنیەکان تۆمەتبار دەکەن.













گەلەری