AM:07:56:22/10/2021
2720 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٨٤ دۆلار و ١٠سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنی نرخی یەک بەرمیل نەوت یەک دۆلار و ٦٠ سەنت دابەزیوە.
ھاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٨٢ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا
بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار
بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق
ئاماژەی بەوەکردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە،
بەڵام بەردەوام نابێت."