رۆژنامەی لوفیگارۆی فەڕەنسی زانیاری نوێی لەبارەی چۆنییەتی کوشتنی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووتری لیبیا بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لەکاتی هەڵاتنیدا لە دووری چەند مەترێکەوە گوللـە بەرسەری کەوتووە لەلایەن گەنجێکەوە بەناوی سندسادق عورەیبی.
رۆژنامەی لوفیگارۆی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەداوە، دوای کەوتنی شاری تەڕابلوسی پایتەختی لیبیا، قەزافی و کوڕەکەی ویستوویانە لە رێگەی بیابانەوە رابکەن و لە وڵاتەکە بچنە دەرەوە بەڵام چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئەمریکی بۆردومانی چەند ئۆتۆمبێلیكی دەکەن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،
هێزەکانی ناتۆ چەند پلان و سیناریۆیەکیان بۆ کوشتنی قەزافی دانابوو، کە یەکێک لە پلانەکان
ئەوەبوو کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆردۆمانی ئەو ناوچانەیان دەکرد کە قەزافی پیایدا
دەڕوات بۆ ئەوەی هیچ بوارێکی هەڵاتنی نەهێڵنەوە کە بکەوێتە ژێردەستی نەیارانی.
بەگوێرەی
رۆژنامە فەڕەنسییەکە، پاش ئەوە و لە یەكێک لە بۆریەکانی ئاوەڕۆدا گەنجێک بەناوی
سندسادق عورەیبی دوو گولـلەی لەسەری قەزافیدا و بەهەمان شێوە راپۆرتە پزیشکیەکان ئەو
زانیاریانەیان پشتڕاستکردووەتەوە.
قەزافی ساڵی ١٩٦٩
لە رێگەی کۆدەتایەکی سەربازییەوە دەسەڵاتی لیبیای گرتەدەست و کۆتایی بەدەسەڵاتی شا
ئیدریس هێنا و کۆماری لیبیای دروستکرد و لە ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا
لەگەڵ ژمارەیەک لە پاسەوانە تایبەتییەکانی لە شاری سێرت کوژرا.