سەردێڕ:

بڕیارێک لە وەزارەتی پەروەردەی عێراقەوە لەبارەی خوێندنەوە

PM:09:09:21/10/2021

30348 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا، لە هەفتەیەکدا شەش رۆژ دەوام بکرێت و دەبێت لەو شەش رۆژەش چواریان لەناو کەمپەسدا بێت و دووانیان بە ئەلیکترۆنی دەبێت.


وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە نوسراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت رۆژی ١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەوامی خوێندنگاکان دەستپێبکاتەوە.

باسی لەوەشكردووە، پشووی رۆژانی شەممە هەڵبوەشێتەوە و لە هەفتەیەکدا چوار رۆژ دەوام لەناو خوێندگاکاندا بکرێت و دوو رۆژیش بە ئەلیکترۆنی بێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو خوێندکارانەی دووچار نەخۆشی شێرپەنجە بوون، دوای پێشکەشکردنی راپۆرتەکەیان و پەسەندکردنی، دەتوانن تەنیا بەشداری تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ بکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، چەند جارێک عێراق دەستپێکردنەوەی خوێندنی دواخستووە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و نەبوونی پلانێکی تۆکمە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتی کردنەوەی دەوامدا.













گەلەری