سەردێڕ:

ترەمپ تۆڕێکى کۆمەڵایەتى تایبەت بەخۆى دادەمەزرێنێت

PM:03:41:21/10/2021

4624 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نوێ تایبەت بەخۆی بەناوی (تروس سوشال) دادەمەزرێنێت بەمەبەستی "رووبەرووبوونەوەی زۆرداری گەورە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا".


دۆناڵد ترەمپ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستمکرد بەدروستکردنی تۆڕی (تروس سوشال) و گروپی ترامپ لە بواری راگەیاندن و تەکنەلۆژیادا بۆ رووبەرووبوونەوە دژ بە زۆرداری و زۆرە ملێی گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا.

ترەمپ رونیشیکردەوە، ئەو تۆڕە نوێیە بەشێوەیەکی ئەزموونی لەسەرەتای مانگی داهاتوودا دەکەوێتە کار و لەسێیەکی ساڵی داهاتووشدا هەموو کەسێک دەتوانێت تێیدا بەشداری بکات.

ساڵی رابردوو گەورە کۆمپانیاکانی بواری تەکنەلۆجیا کە هەر یەک لە تویتەر و فەیسبوک و ئەنستەگرام، هەژماری تایبەتی دۆناڵد ترامپیان بلۆک کرد، ئەمەش دوای ئەوەی هەوادارانی تڕەمپ دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە هێرشیان کردە سەر بینای کۆنگرێس ئەمەش کاردانەوەیەکی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا.













گەلەری