سەردێڕ:

دروستکردنی ماسکێک کە دەتوانێت دەستنیشانى کۆرۆنا بکات

PM:03:19:21/10/2021

4884 جار خوێندراوەتەوە

ئەندازیارانی پەیمانگای ماساچۆستس بۆ تەکنەلۆجیا و زانکۆی هارڤارد لە ئەمەریکا، ماسکێکیان دروستکردووە کە دەتوانێت لەماوەی ٩٠ خولەکدا ئەو کەسەی بەکاری دەهێنێت دەستنیشانی بکات کە تووشی کۆرۆنا بووە.


داهێنەرانی ماسکەکە، ئامێرێکی هەستیاری بچوکیان لەسەر ماسکەکە داناوە کە دەتوانرێت بۆ ماسکی دیکەش بەکاربهێنرێت، هەروەکچۆن دەتوانرێت بگونجێنرێت بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی دیکەش.

هەستیارەکانی سەر ماسکەکە پشت بە چەند پارچەیەکی شێوە مۆبایل دەبەستێت کە تیمی توێژینەوەکە پێشتر پەرەیان پێداوە بۆ دەستنیشانکردنی توشبوون بە ڤایرۆسەکانی دیکەی وەک ئیبۆلا و زیکا.

لە توێژینەوەیەکی نوێدا، توێژەران دەریانخستووە کە دەکرێت هەستیارەکان تەنانەت بە جلیشەوە بلکێنرێن بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنا، وەک چاکەتی تاقیگە و ئەو جلوبەرگانەی تیمی چاودێری تەندروستی بەکاریان دەهێنن.

جیمس کۆڵینز، مامۆستای ئەندازیاری پزیشکی و زانستەکان لە پەیمانگای ماساچۆستس بۆ تەکنەلۆژیا و سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە رایگەیاند، "سەلماندوومانە دەکرێت کۆمەڵێک ئامێری هەستیاری بایۆلۆجی دروستکراو کۆنتڕۆڵ بکەین بۆ ئاشکراکردنی DNA - خانەی بۆماوەیی ڤایرۆس یان بەکتریا و مادە کیمیاوییە ژەهراوییەکان".

ئاماژەی بەوەشدا، "لەو باوەڕەداین لە نەوەی داهاتووی ماسکەکە بتوانین هەستیاری زیندوو بەکاربهێنرێت، لە یەکەم هەنگاویشدا کارمەندان و چاودێرانی تەندروستی و سەربازەکان بەکاری بهێنن".

ئەمە لەکاتێکدایە، بەجۆریک ئامێرە هەستیارەکە لەسەر ماسکەکە دانراوە کە تەنها بەکارهێنەر دەتوانێت چالاکی بکات، چونکە لەناو ئامێرەکەدا نەبێت ناتوانێت ئەنجامەکان دەربخات بە ئامانجی پاراستنی تایبەتمەندێتی بەکارهێنەرەکە.













گەلەری