سەردێڕ:

بانکێکی عێراق پێشینەی خانوبەرە بە ھاوڵاتیان دەدات

PM:01:25:21/10/2021

5504 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بەردەوامدەبن لە پێدانی پێشینەی خانوبەرە و راییکردنی مامەڵەی ھاوڵاتییان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراق لە زاری بەرپرسێکی رێپێدراوی بانکی ناوەندەییەوە بڵاویکردەوە، بانکی ناوەندی بەردەوامدەبێت لە پێدانی پارە بە بانکەکانی دیکە بەمەبەستی خەرجکردنی پێشینەی خانوبەرە بە ھاوڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ھاوڵاتییانەی تا ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢١ ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ وەرگرتنی پێشینەی خانوبەرە لەدەرەوەی پرۆژەکانی وەبەرھێنانی یەکەی نیشتەجێبوون، پێشینەکانیان پێدەدرێت و مامەڵەکانیان رایدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٢٠١٤ەوە بە ھۆی سەرھەڵدانی قەیرانی دارایی و ئابوری و نزمبوونەوەی نرخی نەوت و سەرھەڵدانی جەنگی داعش و دواتریش سەرھەڵدانی کۆرۆنا، حکومەتی ھەرێم سەرجەم جۆرەکانی پێدانی پێشینەی راگرتووە و بەمەش جموجوڵی بازاڕی خانوبەرە جگە لەوەی سستی تێکەوتووە زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە.













گەلەری