تەلەفیزیۆنی فەرمی کۆریای باکور وێنەی ئەو موشەکە بالیستییەی بڵاوکردەوە کە رۆژی سێشەممەی رابردوو تاقیکردەوە.
موشەکە تاقیکراوەکە لە جۆری "ئێس ئێڵ بی ئێم"ی دەریا- زەمینییە وکۆریاى باکور لەناو دەریاوە تاقیکردووەتەوە.
لەماوەی رابردووشدا، کۆریای باکور موشەکی بالیستی
نزیک مەودا و دوور مەودای تاقیکردەوە و یەکێک لە موشەکەکانی لەسەر شەمەندەفەرێکەوە
تاقیکردەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، کۆریای باکور بە بڕیاری ئەنجومەنی
ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆی نییە پەرە بە موشەک و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بدات، بەڵام هیچ
کات پابەندی بڕیارەکە نەبووە بۆیە رووبەڕووی سزادانی نێودەوڵەتی بووەتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٩ لوتکەی کۆریای باکور و ئەمەریکا لە
هانەوی لەنێوان کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکور و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
بەڕێوەچوو.