AM:10:43:21/10/2021
100104 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی ڕایگەیاند، نزیکەی ٥٦ هەزار کەس لە دەرچووانی بەشی پزیشکی و لەچوارچێوەی یاسادا دامەزێنراوون و لەئێستادا دەستیان بە کارەکانیان کردووه.
ئارام سەباح بەڕێوەبەری گشتی هەماهەنگی و بەدواداچون لە ئەنجومەنی ڕاژەی فیدڕاڵی رایگەیاند، نزیکەی ٥٦ هەزار کەس لە چوارچێوەی یاسای دامەزراندنی خاوەن پیشە پزیشکییەکاندا دامەزێنراوون و لە ئێستادا بەدواداچون بۆ دامەزراندنی حەوت هەزار و ٣٨ کەسی دیکەش دەکرێت.
ڕوونیشیکردەوە، ئەنجومەنی ڕاژە کار لەسەر تەواوکردنی
سەرجەم ئەو داواکارییانە دەکات کە پێشکەشکراوون سەبارەت بە دامەزراندنیان لەچوارچێوەی
ئەو یاسایەدا، کە دەرچووانی بەشەکانی زانکۆی پزیشیکی و زانستی و یەکەمەکانی سەر
زانکۆکانیش دەگرێتەوە.
ئارام سەباح وتیشی، کار لەسەر جێبەجێکردنی یاسای
دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی دەکرێت، کە لە پرۆژە یاسای ساڵی ٢٠٢١دا هاتووه.