سەردێڕ:

دۆلار و دراوەکان بەم نرخە مامەڵەیان پێوە دەکرێت

AM:10:21:21/10/2021

22916 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٢٥٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا و بەوەش نرخەکەى بەراورد بە دوێنێ چوارشەممە بە جێگیرى مایەوە.


ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

هەروەها نرخى تمەن بەجێگیرى مایەوە و ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و شەشسەد و نەوەد هەزار تمەنى ئێرانى مامەڵەى پێوە دەکرێت.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.

١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ ھەزار دینارە.













گەلەری