سەردێڕ:

ڤیدیۆ..ساتی روودانی تەقینەوەیەک لە چین

AM:09:17:21/10/2021

46648 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەنجامی تەقینەوەی غاز لە یەکێک لە چێشتخانەکانی وڵاتى چین سێ کەس گیانیانلەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.


ئاژانسی هەواڵی چین "شینخوا" بڵاوی کردەوە، کاتژمێر ٨ و ٢٠ خولەک بەکاتی پەکین لە شاری شینیانگی پایتەختی هەرێمی لیاونینگ، کە دەکەوێتە باکوری خۆرهەڵاتی کۆریای باکور لە یەکێک لە باڵەخانەکان غاز تەقیوەتەوە.

تەلەفیزیۆنی سی سی تیڤی فەرمی حکومەتی چین و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراونەتەوە کە ساتی رودانی تەقینەوەکە لەلایەن کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمار کراون و بەشێکیش لە گرتە ڤیدیۆییەکان پاشماوەی رووداوەکە و قەبارەی زیانە مادییەکان دەردەخەن.

لە یەکێک لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا کە کامێرای ناو ئۆتۆمبێلێک ساتی رووداوەکەی تۆمار کردووە، تیایدا دەردەکەوێت لە بەشی پێشەوەی باڵەخانەیەک و لە نهۆمی زەمینییەکەی تەقینەوەیەک روودەدات و دوکەڵ و تەپوتۆز فڕێدەداتە سەر شەقامەکە.

رۆژنامەی فەرمی زمانحاڵی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتدار بڵاویکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری تەرمی سێ هاوڵاتییان دۆزیەوەتە کە لە ئەنجامی رووداوەکەوە گیانیانلەدەستداوە.

لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریانخستووە پێدەچێت لەبنەڕەتدا سیستمی غازی یەکێک لە باڵەخانەکانی تەنیشت چێشتخانەکە تەقیبێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە مانگی تەمووزی رابردوو، لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆری غازیناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە هەرێمی هوبای لە چین ٢٥ کەس گیانیانلەدەستدا و بەهۆی رووداوەکەشەوە هەشت کەس و سەرۆکی ئەو کۆمپانیایەی بەرپرس بوو لە خزمەتگوزاری هێڵی غازی ناوچەکە لەسەر پشتگوێخستنی ئەرکەکانیان دەستگیرکران.














گەلەری