سەردێڕ:

پەرلەمانی کەتەلۆنیا بە زۆرینەی دەنگ خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوای کوردستانی ناساند

PM:11:20:20/10/2021

7064 جار خوێندراوەتەوە

بەزۆرینەی دەنگ پەرلەمانی کەتەلۆنیا ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ناساند و مەزڵوم کۆبانێش رایگەیاند "بەردەوام دەبن لە شەڕی تیرۆر و بنیادنانی ئاشتی لە سوریا".


پەرلەمانی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا لە بڕیارێکیدا لەکۆی ١٢٩ پەرلەمانتار ١١١ پەرلەمانتار دەنگیاندا بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان.

هاوکات مەزڵوم کۆبانی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەوەیخستەڕوو، بەردەوام دەبن لە شەڕی تیرۆر و بنیادنانی ئاشتی لە سوریا، وتیشی دوای چوار ساڵ لە کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری ڕەققە لەئێستادا ئەو شارە بووەتە ناوچەیەکی ئارام بۆ سەدان هەزار هاوڵاتی.

دەشڵێت پابەند دەبن بە بەردەوامیدان بە شەڕی دژی داعش و کاریش بۆ سەقامگیریی ئاشتی لە سوریا دەکەن، وتیشی بەردەوام دەبن لە ڕێککەوتنامەکانی تایبەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکان.













گەلەری