PM:11:02:20/10/2021
24100 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسێکى هەواڵى روسیا لەزارى دوو چاوگەوە راستى هەواڵى کۆبوونەوەى هێزە شیعەکانى عێراق و کوڕەکەى عەلى سیستانى گەورە مەرجەعى شیعەکانى عێراق، ئاشکرا کرد.
بەگوێرەى ئاژانسى هەواڵى (روسیا ئەلیەوم) دوو چاوگ بۆ ئاژانسەکە جەختیان کردووەتەوە کە هەواڵى کۆبوونەوەی نێوان هێزە شیعیەکان و محەمەد رەزا-ی کوڕی عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق دوورە لە راستییەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو دوو چاوگە رەتیانکردووەتەوە لەنێوان هێزە شیعیەکان
و کوڕەکەی سیستانی هیچ جۆرە کۆبوونەوەیەک سەبارەت بە دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی
داهاتوو ئەنجامدرابێت.
ئاژانسەکە روونیکردووەتەوە یەکێك لە چاوگەکان کەسێکی نزیکی نوسینگەی سیستانی
و ئەوەی تریشییان بەرپرسێکی هێزە شیعەکان بووە و هەردوولا جەختیان لەسەر ئەوە
کردووەتەوە کە مەرجەعی باڵا دەستوەرناداتە بابەتى دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی
داهاتووى عێراق.