سەردێڕ:

وێنە..بەهۆی گرانبوونى نرخى بەنزین مامۆستایەك بە ئەسپ دەچێت بۆ قوتابخانە

PM:09:14:20/10/2021

63260 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو دۆخە ئابوریەی وڵاتى لوبنانى گرتۆتەوە و بەتایبەت بەرزبوونەوەى نرخى سوتەمەنى لە بەشى باشورى ئەو وڵاتە، مامۆستایەك بڕیاڕ دەدات بە ئەسپ بچێت بۆ قوتابخانە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، کەناڵی (جەدید)ى لوبنانى بڵاویکردەوە، مامۆستایەك پەنای بردووەتە بەر بەکارهێنانی ئەسپ بۆ گەیشتن بە قوتابخانەکەى.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو مامۆستایە بەسوارى ئەسپ چۆتە قوتابخانەکەى بۆ ئەوەى دەفتەرى تاقیکردنەوەى ئەو خوێندکارانە رادەست بکاتەوە کە لەخولى یەکەمى تاقیکردنەوەکان دەرنەچوبوون.

لوبنان، کە بە قەیرانێکی ئابوری گەورەدا تێدەپەڕێت، لە مانگی تەممووزدا رێککەوتنی یەک ملیۆن تەن نەوت لە بەرامبەر خزمەتگوزاری و بەرھەمی بازرگانيی لەگەڵ عێراق واژۆ کرد.













گەلەری