سەردێڕ:

ناوەندێکى ئەمەریکى لە بەکارهێنانی ئەسپرین لەم تەمەنەدا هۆشداری دەدات

PM:08:37:20/10/2021

27920 جار خوێندراوەتەوە

ناوەندی کلیڤلاند-ی پزیشكی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، بەکارهێنانی بەردەوامی حەبی ئەسپیرین بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لە تەمەنی ٦٠ ساڵ بەرەو سەرەوە، لەوانەیە ببێتەهۆی خوێن مەیین و جەڵتەی مێشك.


ناوەندە ئەمەریکییەکە ئاماژەى بەوە کردووە کە پێویستە حەبى ئەسپرین لەو تەمەنەدا بە راوێژکردن لەگەڵ پزیشکی پسپۆڕدا وەربگیرێت.

بەگوێرەى ناوەندەکە، پێشتر شارەزایان باوەڕیان وابووە ئەسپرین پارێزگاری لە خوێن مەیین دەکات، بەڵام بەپێی دوایین زانیارییان پێویستە بەکارهێنانی ئەسپرین سنوردار بکرێت بۆ چەند تەمەنێک.

ناوەندی کلیڤلاندی پزیشکی ئەمەریکی رایگەیاند، ئەگەری خوێن مەیین لەگەڵ زیادبوونی تەمەندا زیاتردەبێت بەتایبەت لەتەمەنی ٦٥ ساڵی و بەرەو سەرەوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو کەسانە پێویستە وەرگرتنی ئەو دەرمانە لە سیستمی رۆژانەیاندا رابگرن.

راشیگەیاندووە، بەردەوام وەرگرتنی ئەو حەبە لەوانەیە ببێتە هۆی خوێنبەربوونی مێشك و گەدە و ریخۆڵەکان.

ئەو کەسانەی کە تەمەنیان خوار ٦٠ ساڵە و مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشیەکانی دڵ هەیە و مێژووی توشبوون بەو نەخۆشیەیان نییە بە راوێژکردن لەگەڵ پزیشکدا دەتوانن ئەسپرین وەربگرن.

لەساڵی ١٨٩٧ بۆ یەكەم جار كۆمپانیای بایەر حەبی ئەسپرینی دروستكرد بۆ دابەزینی تای نەخۆش و وەك كەمكەرەوەی ئازار هەتا ئێستاش بەردەوامە.

لەساڵی ١٩٨٩ زانكۆی هارفارد لێكۆڵینەوەیەكی گەورەی كرد كە ٢٢هەزار خۆبەخش تیایدا بەشدار بوون. كەدەركەوت بەڕوونی كە حەبی ئەسپرین ڕۆڵی هەیە لەپاراستن لە توشبوون بە دڵە کوتێ.













گەلەری