ئەمڕۆ چوارشەممە، لە کاتی داخستنى بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە کاتی کردنەوەى بازاڕ کە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٢٥٠ دینار بوو نرخەکەى دابەزى.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
هاوکات لە داخستنى بازاڕى دراوەکان ١٠٠ دۆلار
بە دوو ملیۆن و شەشسەد و هەشتا و هەشت هەزار تمەن مامەڵەى پێکرا، بەراورد
بەکردنەوەى بازاڕى دراوەکان کە ١٠٠ دۆلار بە دوو ملیۆن و شەشسەد و نەوەد هەزار
تمەن بوو، نرخەکەى دابەزینى بەخۆیەوە بینى.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧١ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١ ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧
ھەزار دینارە.