سەردێڕ:

نرخی نەوت لە بودجەی ٢٠٢٢ی عێراقدا دەگاتە چەند؟

PM:04:02:20/10/2021

5672 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، نرخی یەک بەرمیلی نەوتی خاو لە پرۆژەیاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە ٥٥ بۆ ٦٠ دۆلار دیاریدەکرێت، دەشڵێت، نرخی نەوت دەگاتە ١٠٠ دۆلار لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا.


ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، حکومەتی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە پرۆژەیاسای ساڵی ٢٠٢٢ بە ٥٥ بۆ ٦٠ دۆلار دیاریدەکات، ئەمەش لە پێناو بەهێزکردنی ئابوری وڵات و چارەسەرکردنی کورتهێنانی دارایی عێراق.

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینیشیکرد، لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە ١٠٠ دۆلار، ئەمەش بەهۆی کاریگەری دابەزینی قەبارەی عەمبارکردنی نەوت لە ئەمریکا و وڵاتان و گەشەکردنی ئابوری جیهان.

بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق سەرقاڵی ئامادەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٢ـە، لە بەرامبەردا حکومەتی هەرێم زیاتر لە هەشت ساڵە پرۆژەیاسای بودجەی ئامادەنەکردووە.

لە سەرەتای ئەمساڵدا، حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێم رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام پرۆژەکە رەوانە نەکرا بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرابکات.








گەلەری