سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا یاداشتنامەیەکی ئاڕاستەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کرد لەبارەی درێژکردنەوەی ماوەی ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە سەرۆککۆمار بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سوریا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا رایگەیاند، یاداشتنامەیەکیان ئاڕاستەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان کردووە، کە دەسەڵاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە بۆ سەرۆککۆمار درێژبکاتەوە.
بەگوێرەی یاداشتنامەکە، کە واژۆی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری
تورکیای لەسەرە تیایدا هاتووە، "هەڕەشە و مەترسییەکانی ئاسایشی نەتەوەیی بەرەو پێشچوونی
بەخۆیەوە بینیوە و لە ناوچە سنورییەکان ململانێکان ئاڵۆزتربوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بوونی تورکیا لەو ناوچانە پارێزگاری لە یەکپارچەیی
خاکی عێراق و سەقامگیری دەکات."
ئەمە لەکاتێکدایە، لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی
تورکیا ماوەی پێدانی دەسەڵاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سەربازی بۆ سوپای وڵاتەکەیان
لە عێراق و سوریا درێژکردەوە و دواتریش لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ جارێکی دیکە هەمان
بڕیاردرا.