سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و هەرێم دابەزی

AM:10:48:20/10/2021

6852 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و هەشت سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٧٧ دۆلارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٢٢٨ دۆلار دابەزیوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمدا دوو هەزار دینار دابەزیوە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٧ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٠ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٣ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری