AM:10:13:20/10/2021
4000 جار خوێندراوەتەوە
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەقینەوەی غازەوە لە ماڵێكدا لە ناوچەی کینکەیدستۆن لە سکۆتلەندا چوار کەس برینداربوون و چەند ماڵێكیش تەختی زەوی بوون.
ئاماژەیان بەوەشداوە، دەنگی تەقینەوەکە لە دووری چەند کیلۆمەترێکەوە بیستراوە و دانیشتووانی دەوروبەری ئەو ماڵانە ناوچەکەیان جێهێشتووە، دەشڵێت، پۆلیستی سکۆتلەندا دەستبەجێ گەیشتووەتە ناوچەکە و تاوەکو ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە، بەڵام هۆکاری تەقینەوەی غازەکە نەزانراوە.
لەو بارەیەوە،
ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، بەهۆی تەقینەوەکەوە زیاتر لە دوو خانوو
خاپوور بوون و دوو منداڵ و ژنێک و پیاوێک گەیەنراونەتە نەخۆشخانەوە.
یەکێک لە شایەتحاڵەکان
بە دەیلی مەیلی وتووە، لە شیرینەی خەودا بووە کە گوێی لە تەقینەوەکە بووە و کاتێک
چووەتە دەرەوە چەند ماڵێک نەمابوون و وەکو فیلمیک دیمەنەکەی هاتووەتە بەرچاو.