سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،١ پلەی رێختەر دەریای ئیجە روویدا.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا، بومەلەرزەکە کاتژمێر ٥:٤٤ بە کاتی تورکیا و هەرێم لە کەناراوەکانی باکوری خۆرھەڵاتی دوورگەی کریت روویداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بومەلەرزەکە لە قوڵایی پێنج کیلۆمەتر
لە ژێر ئاستی رووی دەریا و لە دووری ٢٠٠ کیلۆمەتر لە قەزای داتچا سەربە پارێزگای
موغڵا باشووری رۆژئاوای تورکیا روویداوە.
بومەلەرزە؛ رووداوێکی سروشتییە، بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی
ژێر زەوییەوە دروستدەبێت و لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات،
بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.