سەردێڕ:

بتکۆین ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد

PM:11:58:19/10/2021

7792 جار خوێندراوەتەوە

میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردەوە، بەهای بتکۆکین بە رێژەیەکی بەرچاو بەرزبووە و ٦٣ هەزار دۆلاری تێپەڕاند، کە بە بەرزترین ئاستی دادەنرێت لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەهای بتکۆین گەیشتە ٦٣ هەزار ٥٢٨ دۆلار و ئەمەش بەرزترین ئاستییەتی لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە.

لە سەرەتای ئەم مانگەشدا، نرخی بتکۆین بەرزترین گەیشتە ٦٠ هەزار دۆلار، کە ئەمەش متمانەی لای وەبەرهێنان زیادکرد بەوەی یەکەم سندوقی وەبەرهێنانی ئەمریکی دراوەکە پەسەند بکات و لە ئێستادا چاوەڕێی بڕیارێکی لەو جۆرەن.

بتکۆین؛ دراوێکی ئەلیکترۆنی خاوەن کۆدە و بەشێوەیەکی ماددی بەردەست نییە، ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن کەسێک یان چەند کەسێکەوە بە ناوی خوازراوی ساتوشی ناکامۆتۆ ناسراو لە ساڵی ٢٠٠٩ لە رێگەی بەرنامەیەکی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی تۆڕی ئینتەرنێتەوە دەستکرا بە مامەڵە پێوەکردنی.













گەلەری