سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: سبەینێ لەم ناوچانە باران دەبارێت

PM:09:55:19/10/2021

31560 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەى بەیانى ئاسمانى ناوچەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵات نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران لە دوای نیوەڕۆە.


کەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمانى بەشێک لە ناوچەکانى دیکە ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با ١٠ تا ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت.

هاوکات، کەشناسی باران بارینی ١٢ کاتژمێرى رابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بڵاوکردەوە:

ئامێدى ٣.٤ ملیم

بامەرنێ ٧.٦ ملیم

بارزان ٠.٢ ملیم

باتوفە ٢.٢ ملیم

مێرگەسۆر ٠.٨ ملیم













گەلەری