سەردێڕ:

ئاگادارییەک لە پەروەردەی سلێمانییەوە

PM:09:37:19/10/2021

149496 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم باخچە و خوێندنگاکان کردووە بە مەبەستی رەچاوکردنی چەند رێنماییەک بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ناوەندانەدا.


دەقی ئاگادارییەکەی پەروەردەی سلێمانی:

١- تیمی تەندروستی ناو ناوەندی خوێندن کارابکرێتەوە و بەدواداچونی ووردبکەن بۆ پابەندبوونی هەمووان بە بەستنی ماسك و پاک راگرتنی ناوەندی خوێندن لە رووی تەندروستییەوە و هەر هۆکارێکی تری خۆپارێزی کە پێویست بکات.

٢- سەرپەرشتیاران سەردانتان دەکەن بە مەبەستی بەداواداچوون بۆ ئەو مەبەستە.

٣- لەلایەن بەڕێوەبەرێتیمانەوە چەند لیژنەیەک پێکهێنراوە بەمەبەستی سەردانیکردنی و بەدواداچوون بۆ رادەی پابەندبوون و پەروەردە ئاگاداردەکات لە رادەی پابەندبوون بەو ئەرکە.

٤- بەڕێوەبەری ناوەندنی خوێندن پێویستە زۆر بە وردی و لێبڕاوانە بۆ ئەو مەبەستە بەرپرسیاریەتی کارەکانی بگرێتە ئەستۆ.

٥- هانی مامۆستایان و فەرمانبەرانتان بدەن بۆ وەرگرنی ڤاکسین بە زووترین کات.

رۆژی ١٧ی مانگ، پاش ئەوەی دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئەگەر هەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گۆڕانکاری لە کاتی دەوامی خوێندنگاکاندا بکرێت، وەزیری پەروەردەی هەرێم وتی، مەبەستیانە پرۆسەی خوێندن بەردەوامبێت، بەڵام قسەی کۆتایی لای وەزارەتی تەندروستییە.













گەلەری