سەردێڕ:

گوژمەیەکی دیکەی پارەی جوتیاران گەیشتە هەرێم

PM:08:24:19/10/2021

46016 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، بەشی پێنجەمی چەکی بانکی گەنمی جوتیاران دابەشدەکرێت.


نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە چەکی بانکی بەشی پێنجەمی شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم گەیشتووە.

دابەشکردنی پارەکە بەسەر پارێزگاکاندا بەم جۆرەیە:

سلێمانی: بڕی یەک ملیار و ١٩٠ ملیۆن دینار.

هەولێر: ٧٦٢ ملیۆن دینار.

دهۆک: ١١٥ ملیون دینار.

لە ساڵانی رابردوودا، بەهۆی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداوە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ چەند ساڵێک دواکەوت، بەڵام لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی پارەکەی دەرکرد و تا ئێستا بە چەند گوژمەیەک پارە بۆ هەرێم هاتووە.













گەلەری