بانکی ناوەندی عێراق ئاشکرایکرد، لە کاتی هەڵدانەوەی چەند دیوارێکی خاپوری لقێکی بانکەکەیان لە موسڵ چەند فەردە پارەکییان دۆزیوەتەوە.
بانکی ناوەندی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لقی موسڵی بانکەکەیان هەستاون بە ئامادەکاری بۆ نۆژەنکردنەوەی بانکەکەیان کە بەهۆی بۆردومانەکانی ئازادکردنی چەند دیوارێکی خاپور ببوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە قۆناغی یەکەمی ئامادەکارییەکەدا دەستیان
بە لابردن و هەڵدانەوەی دیوارە رووخاوەکان کردووە و پشکنینیان بۆ کردووە، دەشڵێت، دوای
ئەوەی چەند دیوارێکیان لابردووە کۆگایەکیان دۆزیوەتەوە کە چەند فەردە پارەیەکی
تێدابووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو پارانە دوای تەڕبووینیان
وشکببوونەوە و بۆ لقی سەرەکی بانکەکە گەڕێنراونەتەوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی جەردکردنی
بۆ بکرێت و بخرێتەوە سەر هەژماری حکومەت.