ئەمڕۆ سێشەممە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا لە ھەرێمی کوردستان ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٣٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە بەیانی نرخەکەى ٢٠٠ دینار دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
لیرەی تورکیش، بەرزترین رێژەی لەدەستدانی بەھاکەی تۆمارکرد
و بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر ٩٣٥ لیرەی تورکییە.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٢ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ٢٠١
ھەزار دینارە.
١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ ھەزار دینارە.