لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە موسڵ هەشت کەس گیانیان لەدەستدا کە لە نێوانیاندا سێ منداڵ و ژنێک هەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، لە باشوری شاری موسڵ رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە، کە دوو ئۆتۆمبێل پێکیانداداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بەوهۆی رووداوەکەوە هەشت کەس گیانیان
لەدەستداوە کە سیانیان منداڵ و ژنێکنن.
باسی لەوەشکردووە، دوای رووداوەکە تەرمی قوربانییەکان براوە
بۆ پزیشکی دادوەری بە مەبەستی تەواوکردنی پشکنین و کارە یاساییەکان تا دواتر رادەستی
بە کەسوکاریان بکرێتەوە.
رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی گیان
لەدەستدان و برینداربوون یان کەمئەندامبوون دادەنرێت عێراق و لە هەرێمدا، کە بەشێکی
پەیوەندی بە خراپی رێگاوبان و کوالێتی رێگاوبانەکانەوە هەیە و بەشێکیشیان پەیوەندی
بە پابەندنەبوونی شۆفێران بە خێرایی دیارکراو و رێنماییەکانی هاتوچۆوە هەیە.