سەردێڕ:

نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەوە

PM:03:39:19/10/2021

34484 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر رایگەیاند، کە ئەمڕۆ نرخی بەنزین زیاتر بەرزبووەتەوە و بەنزینی موحەسەنیش گەیشتووەتە سەرو هەزار دینار.


چۆمان محەمەد پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، کە نرخەکە رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرز دەبێتەوە و وەک شارەزایانی ئابوری شارەکە پێشبینی دەکەن پێدەچێت زیاتر ببێت.

نرخەکانی بەنزین لە هەولێر لە هەندێک لە بەنزینخانەکان بۆ بەنزینی سۆپەر گەیشتووەتە سەرو هەزار و ٣٠٠ دینار و لە هەندێکیان هەزار و ٢٠٠ دینار، بەنزینی موحەسەن لە نێوان هەزار و ٧٥ بۆ هەزار و ١٥٠ دینار و نۆرماڵیش بووەتە ٩٥٠ دینار، هاوکات، نرخی گازیش بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و ٢٠٠ دینار بۆ هەر لیترێک.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە هەرێمی کوردستان دوو پاڵاوگە هەن بەڵام بەنزین و سوتەمەنی بۆ عێراق دەپاڵێون و کۆمپانیا حزبییەکانی پارتی و یەکێتیش بەنزین لە دەرەوە دەهێنن و بە گران بە هاوڵاتیانی دەفرۆشن و ماوەی چەند رۆژێکیشە پاش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن نرخی بەنزین گرانتر کراوە.

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق رێککەوتبوون لەبارەی ناردی بەنزین لە بەغداوە بۆ هەرێم و بەوەش نرخی بەنزین دابەزیبوو لە بەنزینخانەکاندا.

ئێن ئاڕ تی لە زاری خاوەنی چەند بەنزینخانەیەکی جیاوازیشەوە زانیویەتی، کە بەغدا بەهۆکاری ئەوە ناردنی بەنزینی راگرتووە، لەلایەن هەندێک کەسەوە مامەڵەی بازرگانی بەو بەنزینەوە دەکرێت کە ئەوان دەینێرن.

ئەمڕۆش، 

لە بانگگێشتێکدا کە واژۆی پەرلەمانتارانی نەوەی نوێ و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی، دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری و پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی ئازادی لەسەرە و ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە تیایدا داوا دەکەن، لەسەر پرسی گرانبوونی نرخی بەنزین، غاز و دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا، کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکان سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات.

 

هـ.ئـ

No description available.













گەلەری