وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "پێشنیاز کراوە میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەى پێدانى ڤاکسین بۆ مامۆستایان بکرێتە ناچارى.
ئەمڕۆ سێشەممە، د.ئاسۆ حەوێزى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند "تائێستا لەکۆى ١٢٠ هەزار مامۆستا تەنها ٤٥ هەزار مامۆستا ڤاکسینیان وەرگرتووە ئەمە لەکاتێکدا چەند رۆژێک ١٧٠ بنکەى وەرگرتنى ڤاکسین تایبەت کرابوو بە مامۆستایان".
وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى بە میدیاى پارتى
وتووە "پێشنیازکراوە
میکانیزمێک بدۆزرێتەوە کە وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن مامۆستایان ببێتە ناچاری، لەپێناو
بەردەوام بوونی پڕۆسەی خوێندن".
وتیشى "ڤاکسین هەیە
و مامۆستایان دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن و بە ئاسانی ڤاکسین وەربگرن".
لەبارەى ئەگەرى گەڕانەوە بۆ بژاردەى راگرتنى
خوێندنى ناو پۆل، د.ئاسۆ حەویزى روونیکردەوە "بەدیل هەیە بۆ داخستنی قوتابخانەکان، ئەویش ڤاکسینکردنی
ئەوانەیە کە تەمەنیان لە سەرووی ١٨ ساڵییە، بەتایبەتی مامۆستایان".