سەردێڕ:

پێشبینییەک بۆ بارینى باران و بەفر لەم ناوچانەى هەرێمى کوردستان

PM:02:33:19/10/2021

68900 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکى کەشناسى پێشبینیدەکات لە ئەنجامى ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەى کە رووى لە ناوچە شاخاوییەکانى باکور و باکورى رۆژهەڵاتى هەرێم کردووە لە بەشێک لە ناوچەکانى کوردستان باران و بەفر ببارێت.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوە کرد "کاریگەری ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە ئەمڕۆ رووی کردۆتە ناوچە شاخاوییەکانی باکور و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم سبەی کاریگەری بەلاوازی بەردەوامی دەبێت".

روونیشیکردەوە "بەتایبەت لە ناوچە شاخاوی و سنوریەکانی پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی راپەرین لە کاتەکانی نیوەرۆ بۆ شەو ئەگەری بارانبارینی پچر پچر بەرێژەی کەم بۆ مامناوەند دەبێت ھاوکات بارینی بەفرێکی کەم لە لوتکەی چیا بەرزەکاندا لە بەرزی زیاتر لە ٢٦٠٠مەتر لە ئاستی رووی دەریا، لەناوچەکانی دیکەی ھەرێم کەش ئاسایی دەبێت".

لەبارەى پلەکانى گەرماش شارەزا کەشناسییەکە ئاماژەى بەوە کرد" سبەی چوارشەممە، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای سارد لەسەر ناوچەکە پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێنێتەوە".

روونیشیکردەوە "بەرزترین پلەکانی گەرما بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم (سلێمانی ٢٥ پلە، ھەولێر ٢٧ پلە، دھۆک ٢٥ پلە، ھەڵەبجە ٢٥ پلە، کەرکوک ٢٨ پلە) لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٢٩ بۆ ٣٠ پلە دەبێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ٢٥ بۆ ٢٦ پلە دەبێت، خێرایی با مامناوەند دەبێت بەخێرایی ١٥-٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە ، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری لەنێوان ساماڵ و پەڵە ھەوردا دەبێت".













گەلەری