PM:01:29:19/10/2021
71656 جار خوێندراوەتەوە
لە روداوێکى سەیردا پەیامنێرى ماڵپەرێکى میسرى لەپەخشى راستەوخۆدا لەسەر یەکێک لە شەقامەکانى شارى قاهیرە رووبەرووى دزینى مۆبایلەکەى بووەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتێکدا کە پەیامنێرێکى ماڵپەرى (یوم السابع) لە یەکێک لە شەقامەکانى قاهیرەدا لە پەخشى راستەوخۆدا بوو بۆ روماڵکردنى ئەو بوومەلەرزەیەى کە روویدابوو، دزێک بەسوارى ماتۆڕسکیلێکەوە مۆبایلەکەى دزى.
بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆکە لەکاتى دزینى مۆبایلەکەدا دزەکە نازانێت کە مۆبایلەکە هێشتا کراوەیەوە و لە پەخشى راستەوخۆدایە و بەهۆیەوە رووى خۆى نیشاندا و ئابڕوى خۆى برد.