سەردێڕ:

هاتووچۆ ئەو گۆڕانکارییەى ئاشکرا کرد کە بەسەر تابلۆى ئۆتۆمبێلدا دێت

PM:01:09:19/10/2021

42644 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەرایەتى گشتى هاتووچۆى عێراق ئەو تایبەتمەندییانەى ئاشکرا کرد کە لە تابلۆ نوێکەى ئۆتۆمبێلدا هەیە و بڕیارە لە سەرجەمى شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان پەیڕەو بکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە عەمید حەیدەر کەریم بەڕێوبەرى راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکان لە بەڕێوبەرایەتى گشتى هاتووچۆى عێراق لە لێدوانێکى بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "تابلۆکانى ئۆتۆمبێل لەسەرتاسەرى عێراق و بە هەرێمى کوردستانیشەوە یەکدەخرێن".

وتیشى "لە تابلۆ نوێکەدا ناوى پارێزگا نامێنێت و بە ژمارەیەکى تایبەت پارێزگاکان جیادەکرێنەوە".

ئاماژەى بەوەش کرد "تابلۆ نوێیەکان بە کوالیتى جیهانیى و هاوشێوەى ئەو وڵاتانە دروستدەکرێن کە چوونەتە ناو رێککەوتنى ڤییەنناوە".

لێدوانەکە لە کاتێکدایە کە لە رۆژى ١٦ى حوزەیرانى رابردوودا بەڕێوبەرایەتى گشتى هاتووچۆى عێراق گەیشتن بە رێککەوتنێکى سەرەتایى بۆ یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى ناوەند و هەرێمى کوردستان ئاشکرا کرد و ئاماژەى بەوە کرد سیستمى بەڕێکردنى مامەڵەکانى هاتووچۆ لە هەرێمى کوردستان سیستمێکى کۆنە.













گەلەری