سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

PM:01:04:19/10/2021

28456 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧.٣ دۆلارە، بەوەش بەراورد بە دوێنێ یەک دۆلار و پۆینت پێنج چووەتە سەر نرخی هەر گرامێک.


ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٣٠٥ دۆلارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٥٩٤ دۆلار بەرزبووەتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.
لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.













گەلەری