سەردێڕ:

هەڵوێستى فەرمى ئێران لەبارەى هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق

AM:11:20:19/10/2021

9640 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران پێشوازى وڵاتەکەى لە ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق راگەیاند و ئاماژەى بەوە کرد کە "هەڵبژاردن بەشێکە لە گەشەپێدان و پڕۆسەى مەدەنى".


سەعید خەتیبزادە وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەى رۆژنامەوانى هەفتانەى خۆیدا ئاماژەى بەوە کرد "پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین وەک بەشێک لە پێشکەوتن و پرۆسەی مەدەنی لە عێراق".

زادە ئاماژەی بەوەکرد "ئەوەی لەو وڵاتەدا ڕوودەدات کارێکی ناوخۆییە کە پەیوەندی بە گەلی عێراق و لایەنەکانیەوە هەیە".

وتیشى "ئەوەی گرنگە بۆ ئێران ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەسەر گۆڕەپانى نێودەوڵەتی".













گەلەری