سەردێڕ:

وێنە..دژى گرانبوونى بەنزین رێگاى سەرەکى هاتووچۆى ئەم شارە راگیرا

AM:10:57:19/10/2021

14548 جار خوێندراوەتەوە

دژى گرانبوونى بەنزین لە قەزاى دەربەندیخان بەشێک لە شۆفێران گردبوونەوە و رێگەى سەرەکى هاتووچۆى سلێمانى-دەربەندیخانیان راگرت.


پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى لە گەرمیان رایگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە، دژى گرانبوونى بەنزین بەشێک لە شۆفێران لە بەردەم تونێلى دەربەندیخان گردبوونەوە و بە کوژراندنەوەى ئۆتۆمبێلەکانیان رێگەى سەرەکى هاتووچۆى ئەو قەزایە و شارى سلێمانییان راگرت".

شۆفێرێک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند "گردبوونەوەکە گردبوونەوەى شۆفێرانى تاکسى ناو شار و دەرەوەى شار و هێڵەکانە و هۆکارى گردبوونەوەکەمان گرانبوونى بەنزینە کە یەک لیتر بە ١٠٠٠ دینارە".

وتیشى "بەنزینەکە بەجۆرێک گران بووە کە هیچ سودێکى نەماوە و ئەگەر کار بکەین دەبێت لەگیرفانى خۆمان پارەى بخەینە سەر بۆ ئەوەى تەنها پارەى بەنزینەکە دەربهێنێتەوە".

 

گەرمیان حەمەى پوور، گەرمیان

 














گەلەری