بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى نزمترین پلەکانى گەرماى تۆمارکراوى ئەمڕۆ سێشەممەى بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى نزمترین پلەکانى گەرماى تۆمارکراوى ئەمڕۆى شار و شارۆچکەکان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە هەرە نزمترین پلە
گەرمییە تۆمارکراوەکان لە قەزاى پێنجوێن بووە کە حەوت پلەى سیلیزى بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هەرە نزمترین پلە
گەرمییە تۆمارکراوەکان بەمجۆرە پۆڵێنکراوون: پێنجوێن ٧ پلەى سیلیزیى، کانى ماسى ٨
پلەى سیلیزیى، حاجى ئۆمەران ١٠ پلەى سیلیزیى، ماوەت ١٢ پلەى سیلیزیى، بازیان ١٢
پلەى سیلیزیى.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو ناوچانەش
کراوە کە هەرە بەرزترین پلەى گەرمیى تیادا تۆمارکراوون کە بریتین لە :رانیە و
هەولێر و دەربەندیخان، بە تۆمارکردنى ١٩ پلەى سیلیزیى.